«بەشار ئەسەد» لەم پەیامەدا ڕایگەیاند کە ئامادەیە زیاتر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە هەموو بوارەکانی نێوان سوریا و پاکستان پتەو کاتەوە.
«ڕەمیز ئەلڕەعی» باڵوێزی تازەی سووریا لە ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی پەیامی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ هاوتا پاکستانییەکەی «عاریف عەلەوی»، ئامادەیی دیمەشقی بۆ بەشداری پێکردنی بەرفراوانی ئیسلام ئاباد لە پڕۆژە جۆربەجۆرەکانی سوریا ڕاگەیاند.
«عارف عەلەوی» سەرۆک کۆماری پاکستانیش لەم دیدارەدا وتی: دانانی باڵوێزێکی دەستکراوە بۆ پاکستان لە لایەن سوریاوە هەنگاوێکی نوێیە بە ئاراستەی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و برا.
«عەلەوی» جەختی لەوەش کردەوە: پەیوەندیی دووقۆڵیی پاکستان و سوریا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکترە و ئاسۆیەکی باش هەیە بۆ زیادکردنی هاوکاریی نێوانیان لە بوارە جیاجیاکاندا.
342/